کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سیمینارێک بۆ باسکردن لەسەر ئاڵوگۆڕەکانی ئێران لە وڵاتی سوید

10:11 - 6 رێبەندان 2722

لەسەر بانگهێشتی "ئا بی ئێف"، سیمینارێک بۆ حیزبە سیاسییە کوردستانی و ئێرانییەکان لە وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لەسەر بانگهێشتی "ئا بی ئێف"، ڕێکخراوی ئامووزشی کرێکارانی سوید، بۆ باسکردن لەسەر ئاڵوگۆڕەکانی ئێران و شوێنەواری شۆڕشی ژینا سیمینارێک بۆ حیزبە سیاسییە کوردستانی و ئێرانییەکان لە شاری یۆتۆبۆری سوید پێک هات .

بەشدارانی سیمینارەکە بریتین بوون لە: "ئاسۆ سالح لە حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران، حەسەن سالحی لە حیزبی کومونیستی کارگەری، محەممەد کەدخدایی لە حیزبی مەردۆمی بلووچ، ئەحەد قوربابی لە جەمعییەتی سوسیال دێموکراسی بۆ ئێران، گەلاوێژ محەممەدی لە کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کمونیستی ئێران، فەریبا محەممەدی لە حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، حووجەت نارنجی لە حیزبی چەپی ئێران و ئەکبەر عەسکەری لە حیزبی مەشرووتەی ئێران".

هەرکام لە پانێلگێڕەکان لە مەودایەکی دە خولەکیدا باسەکانیان پێشکەش کرد. لەو سیمینارەدا هەموو کۆڕگێڕەکان جیا لە نوێنەری مەشرووتەخوازەکان کە لە ڕێگای سەرهێڵەوە بەشدار بوو، پێداگرییان لەسەر درێژەی شۆڕشی ژینا کرد و باوەڕیان وابوو کە شۆڕشی ژینا ڕێبەری مەیدانیی هەن و پێویستی بە وەکیل و وەسی نییە.