کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی ١٤ ساڵان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

13:49 - 6 رێبەندان 2722

کۆمار شابۆیی، تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵات "چاونیوز"، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزەکانی ڕێژیم لە شاری شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوكی کۆمار شابۆیی و پاش بێڕێزیکردنێکی زۆر لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ئەو مێرمنداڵە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هێزەکانی ڕێژیم پاش ئەوەیکە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش گەڕانێکی زۆری ماڵەکە، کامپیۆتێر و مۆبایلی هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.