کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

16:25 - 6 رێبەندان 2722

ئەحمەد باباخانی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و چارەنووسی ناڕوونە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە شاری کامێران و لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکی کوردستان هەڵیانکوتاوەتە سەر هاووڵاتییەکی ئەوە شارە بە ناوی ئەحمەد باباخانی و دەسبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

ئەحمەد باباخانی برای شەهید "مووسا باباخانی" ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتە کە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لە شاری هەولێر لەلایەن هێزە تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێرۆر کرا.

ڕێژیمی ئێران لە کۆتا ڕۆژەکانی دەسەڵاتداریەکەیدا، پەنا بۆ هەموو جۆرە جینایەتێک دەبات و هەرجارە و بە شێوازێک گەلانی ئێران بە تایبەتی خەڵکی کوردستان دەسبەسەر و ئەشکەنجە دەکات و قورسترین سزایان بەسەردا دەسەپێنێت.