کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

‌لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لە ئێران تاکوو ئێستا، لانیکەم ٤٨٨ کەس کوژراون

11:12 - 8 رێبەندان 2722

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای خۆپێشاندانەکانەوە تاکوو ئێستا لانیکەم ٤٨٨ کەسیان کوشتووە.

ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند: لە سەرەتای ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامی، تا ئێستا لانیکەم ٤٨٨ هاووڵاتی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ئەشکەنجە کوژراون، هەروەها ١٠٨ هاووڵاتیی دیکەش لە بەندیخانەکاندا مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە و پێویستە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە بێدەنگ نەبێت و هەڵوێستی جیدیی هەبێت.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا وێڕای ئاماژەدا بەوەیکە ٦٤ کەس لە کوژراوان منداڵ و ٣٩ کەسی دیکە ژن بوونە، هاتووە: زۆرترین کوژراوانی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکان، لە پارێزگاکانی بەلووچستان، ورمێ، تاران، سنە و مازەندەران بووە کە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانی لێ ئەستاندوون و ١٩ کەسی دیکە لە بەندیخانەکانی ڕێژیم سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.