کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە ڤانكوڤێری كانادا بەڕێوە چوو

16:03 - 9 رێبەندان 2722

ڕوژی شەممە ٨ی ڕێبەندان، بە بەشداریی هەزاران كەس لە نەتەوەكانی ئێران، دژی ڕێژیم و بە تایبەت بەنیسبەت گرتن و ڕفاندنی خەڵک لەلایەن هێزە سەركوتكەرەكانی ڕێژیمەوە، خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوە چوو.

 كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران وەک هەموو ڕۆژانی شەممە یەكێک لە ڕێكخەرانی ئەم خۆپیشاندانە بوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا چەندین پەیام لە ڕاستای ڕاپەرینەکە و بە تایبەت لەسەر جینایەتەکانی ڕێژیم، خوێندرانەوە، هەروەها پەیامێک لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتەوە لەسەر دۆخی ئێستای ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن |فایزە نەوزاد" پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لەو خۆپیشاندانەدا نوێنەری ڕێكخراوەی كرێكاری لە پارێزگای ''برێتیش كۆلۆمبیا'' پەیامێكی بۆ پێشتیوانی لە خەڵكی ڕاپەریو لە ئێران پێشكەش كرد.

بەرنامەكە بە ڕێپێوان و دروشمدان دژی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران كۆتایی پێ هات.