کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێک لە ئاڵمان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بەڕێوە چوو

22:24 - 14 بەفرانبار 2722

لەسەر بانگەوازی حیزبی دێموکرات و ناوەندی چالاکانی خۆپیشاندانەکانی هامبورگ بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لەسەر بانگەوازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ناوەندی چالاکانی خۆپیشاندانەکانی هامبورگ، خۆپیشاندانێک بە مەبەستی مەحکوومکردنی سەرکوت و کوشتنی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو.

لەو خۆپیشاندانەدا کە بە سەدان کەس تێیدا بەشدار بوون، خۆپیشاندەران بە خوێندنەوەی وتار، پەیام و دروشم پشتیوانیی خۆیان بۆ خەبات و سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی.

لە خۆپیشاندانەکەدا پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن کەماڵ حەسەن پوورەوە خوێندرایەوە.

لە درێژەی خۆپیشاندانەکەدا یادی شەهیدی تازەی جوانڕۆ شەهید بورهانی ئەلیاسی کرایەوە.

خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمی "جوانڕۆ، جوانڕۆ، مەڵبەندی شێرانی تۆ" و هەروەها "ژن، ژیان، ئازادی، ئیتر بەسە بێدادی" کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.