کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەری حیزبی دێموکرات لەگەڵ نوێنەری پارلمانی فێدراڵی ئوسترالیا

11:29 - 11 رێبەندان 2722

سەلاح پوورئەسەد نوینەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕێبەندان لە ئوسترالیا لەگەڵ "گراھام پیرێت"، نوێنەری پارلمانی فێدراڵی ئوسترالیا لە پارتی كاری ئوسترالیا (حیزبی دەسەڵاتدار) کۆ بووەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا بە درێژی باسی ڕووداوەکانی چوار مانگی ڕابردوو کرا کە دوای قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی ڕوویان دا و لە کوردستان سەرچاوەی گرت.

نوینەری حیزبی دێموکرات داوای لە گراھام پیرێت کرد کە لە پارلمان و لە دەوڵەتیشدا پشتگیری لە بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران بکەن کە لە ماوەی دەسەڵاتداریی ٤٣ ساڵەی دیکتاتۆریی مەزھەبیدا دەستی لە تێرۆری دژبەرانی سیاسی لە نێوخۆ و دەرەوەدا ھەبووە.

ھەروەھا داوای ئەوەش کرا کە ئیزن نەدرێت دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم چیتر بە ئاسانی پارە لە ئوسترالیا سپی بکەنەوە و منداڵەکانیان بۆ خۆیندن و مانەوە بنێرنە ئوسترالیا.