کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی ئاودانان و سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

17:25 - 11 رێبەندان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەجاد مورادی وەندان، خەڵکی شاری ئاودانان، لە شاری "مەسجێد سولەیمان" لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەروەها ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی کەژاڵ خالیدیان، خەڵکی شاری سنە، پاش بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئەماکنی ڕێژیمی ئێران لەو شارە، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە لە دەستپێڕاگەشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراوان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.