کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ لەلایەن ڕێژیمەوە

09:14 - 14 بەفرانبار 2722

دادگای ڕێژیمی ئێران لە شاری ساری، سزای لەسێدارەدانی بەسەر مێرمنداڵێکی خۆپیشاندەری تەمەن ١٨ ساڵدا سەپاند.

ڕۆژی سیشەممە، ١٣ی بەفرانبای ١٤٠١ی هەتاوی، هەواڵدەریی کوردپا ڕایگەیاند کە دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری ساری سەر بە پارێزگای مازەندەران، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ڕاپەرینی سەرتاسەتیدا سزای لەسێدارەدانی بە سەر مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی عەرشیا تەک‌دەستان سەپاندووە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە کۆماری ئیسلامی هیچ یاسایەکی مافی مرۆڤ و منداڵانی نەپاراستووە و بە تۆمەتگەلی جۆراوجۆر سزای ناڕەوا بەسەر خۆپیشاندەراندا دەسەپێنێ و هەروەها دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەر دەگرێ و لەنێو بەندیخانەکانیشدا ئەشکەنجە و توندوتیژی بۆ سەر دەسبەسەرکراوان بەردەوامیی هەیە و زۆربەی خۆپیشاندەرە دەسبەسەرکراوەکان سزای سێدارە یان بەندکردنی درێژماوەیان بە سەردا دەسەپێنێ.