کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێهلۆڕان لەلایەن ڕێژیمەوە

08:38 - 11 بەفرانبار 2722

ئەکبەر دەرویشی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی دێهلۆڕان بە ناوی ئەکبەر دەرویشی لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی ئازادیخواز دژ بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری دێهلۆڕان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکار و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و چارەنووسی نادیارە.