کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ

14:20 - 14 بەفرانبار 2722

خاڵید مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ، پاش تێپەڕینی چل ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی ناڕوونە.

هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "خالید مەحموودی" دوای تێپەڕینی زیاتر لە چل ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە چارەنووسی ناڕوونە، تەنانەت بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی تەندروستیی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

"خالید مەحموودی" ڕۆژی ١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕەوتی ڕاپەڕێنی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئاخوندی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان زیندانییە و چارەنووسی ناڕوونە.