کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

14:25 - 14 بەفرانبار 2722

سەیوان ئیبراهیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی کامێران، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین و هاوژینی خاتوو زارا محەممەدی، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکرا.

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، سەیوان ئیبراهیمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی کامێران، لە کاتێکدا بە مەبەستی بەدواداچوونی دۆسییەی هاوژینەکەی، واتا زارا محەممەدی، سەردانی دادگای شاری سنەی کردبوو، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەر دەستدا نییە و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نادیارە.

شایانی باسە کە، زارا محەممەدی، هاوژینی سەیوان ئیبراهیمی، پێشتر لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بەهۆی فێرکردنی زمانی کوردی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئێستا لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شار سنە، ماوەی بەندکرانەکەی تێ دەپەڕێنێت.