کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی وەرزشوانێکی ناسراوی خەڵکی جوانڕۆ

08:05 - 15 بەفرانبار 2722

ئاسۆ یاری، وەرزشوانی ناسراوی لەشجوانی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، وەرزشوانێکی ناسراوی لەشجوانی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی "ئاسۆ یاری" لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە هێرش دەکرێتە سەر ماڵەکەیان و بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر دەکرێ و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانییارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە اڵ ناوبراو و هەروها شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.