کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی کادرێکی دەرمانیی خەڵکی جوانڕۆ

08:18 - 15 بەفرانبار 2722

ئیرشاد محەممەدی، کادری دەرمانی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و  بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کادرێکی دەرمانیی شاری جوانڕۆ بەناوی "ئیرشاد محەممەدی" کوڕی حوسێن لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە لێدان و کوتان و توندوتیژی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

تا ئێستا هیچ زانییارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروها شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.