کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو لاوی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ڕفێندراون

08:27 - 15 بەفرانبار 2722

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی هاوڕێ قادری و ساسان کووهی، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاوڕێ قادری، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، ڕۆژی دوو شەممە، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە پێش دەرگای ماڵەکەی خۆیان و لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕفێندراوە.

٢٤ کاتژمێر پێشتریش، واتە ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی بەفرانبار، لاوێکی دیکەی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی ساسان کووهی و تەمەن ١٩ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕفێندراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە ڕفێندراون، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.