![](/content/upload/1/news/57882_w920.jpg)
شیلان ڕەشیدزادە، کچە خوێندکاری بەشی ژمێریاریی زانکۆی پەیام نووری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، خوێندکارێکی بەشی ژمێریاریی زانکۆی پەیامی نوور خەڵکی سەقز بە ناوی"شیلان ڕەشیدزادە" لە درێژەی دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.