کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی بەلووچ لەلایەن ڕێژیمەوە

11:51 - 15 بەفرانبار 2722

لە درێژەی دەسبەسەرکردنەکانی ئەم دواییانەدا، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری زاهیدان، لانیکەم ١٠٠ هاووڵاتیی ئەو شارەیان دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری زاهیدان، سەدان کەسیان لە هاووڵاتییانی بەلووچ دەسبەسەر کردووە کە ژمارەیەکی بەرچاویان مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن و زۆربەشیان ناسنامەیان نییە، هەروەها ئەو کەسانەی کە دەسبەسەر کراون بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراون.

شوناسی ١٢ کەس لەو سەدان کەسەی کە کۆماری ئیسلامی دەسبەسەری کردوون،  لەلایەن بنەماڵەکانیان ئاشکرا کراوە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ڕایانگەیاندووە کە خەڵکی گێرەشێوێنیان دەسبەسەر کردووە لە کاتێکدا ژمارەی دەسبەسەرکراوانی منداڵن و تا ئێستاش ناسنامەیان نییە.