کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

16:31 - 15 بەفرانبار 2722

ئالان وەیسی، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، مێر منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵان و خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی"ئالان وەیسی" لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری جوانڕۆ بەبێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و  بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تا کاتی بڵاوبوونەەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.

جێگەی ئاماژەیە کە ئالان وەیسی، کوڕی خاڵی شەهید بەهائەدین وەیسی، یەکێک لە شەهیدانی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری جوانڕۆیە.