کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

16:34 - 15 بەفرانبار 2722

ئارام مەڵایی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی"نەنەڵە"ی سەر بە شاری سنە بە ناوی "ئارام مەڵایی" لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژ بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە و لە وێستگەی بازڕەسی "سەڵوات‌ئاوا" بەبێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.