کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو برا لە بانە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

16:36 - 15 بەفرانبار 2722

دوو برا بەناوەکانی عەبدوڵڵا و ئەسعەد مستەفایی، خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی بانە کە برای یەکترن بە ناوەکانی عەبدوڵڵا مستەفایی و ئەسعەد مستەفایی لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژ بە دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراون و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەستدا نییە.