
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ، خۆپیشاندانێکیان لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران لە شاری ئۆسلۆ بەڕێوە برد.
ڕۆژی هەینی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لەو خۆپیشاندانەدا بڕیارنامەیەک خوێندرایەوە و داوا لە وڵاتی نۆرویژ کرا کە هەوڵ بدات سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێنێت و باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە دابخات و دیپلۆمات تێرۆریستەکانیشی دەر بکات، هەروەها نوێنەری وڵاتی نۆروێژ لە ئێران بگەڕێنرێتەوە و هەموو پێوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ تاران ڕابگرن.
خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمگەلی وەکوو مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی، مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی و هەروەها بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بە زمانەکانی کوردی، فارسی، نۆروێژی و ئینگلیزی کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە هێنا.