کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگکردنی چوار کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان بۆ دادگا

09:40 - 25 رێبەندان 2722

چوار کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان بە ناوەکانی "سەیوان سلێمانی، ئارام محەممەدی، ئارام قادری و تەحسین مستەفایی"، لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە لە شاری مەریوان بانگ کراون.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چوار کەس لە مامۆستایانی ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان بە ناوەکانی "سەیوان سلێمانی، ئارام محەممەدی، ئارام قادری و تەحسین مستەفایی" بە مەبەستی داکۆکیکردن لە خۆیان و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە خراوەتە پاڵیان، بانگی دادسەرای شاری مەریوان کران.

ئەو چوار مامۆستایە ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرابوون کە دواتر بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرابوون.