کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ هاووڵاتی خەڵکی بۆکان سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپێندرا

09:51 - 27 رێبەندان 2722

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی "کازم مام ئیسماعیلی، حوسێن ئەحمەدی و یونس مەحموودزادە" لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپێندرا.

بەپێی ئەو حوکمە دادگای تاوانەکانی ڕێژیم لە شاری بۆکان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێگای ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی، حوسێن ئەحمەدی" بە ٣ ساڵ بەندکرانی تەعزیری، کازم مام ئیسماعیل بە ١ ساڵ بەندکرانی تەعزیری و یونس مەحموودزادە بە ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کردووە.

ئەو دادگایە پێشتریش فریشتە حوسێنی، لە بابەت هەمان دۆسییە و بەو تۆمەتانەوە  بە ٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کردبوو.