کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی لانیکەم ١٨٥ هاووڵاتیی بەلووچ لە ماوەی یەک مانگدا

12:06 - 13 رێبەندان 2722

ماڵپەڕی "حال وش" کە هەواڵ و ڕووداوەکانی سیستان و بەلووچستان ڕووماڵ دەکات، ڕاپۆرتێکی لەسەر دەسبەسەرکردنی لانیکەم ١٨٥ هاووڵاتیی بەلووچ لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بڵاو کردەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە کە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندان بڵاو بووەتەوە، لانیکەم ١٢٥ کەس لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە زاهیدان لە ١١ی بەفرانبار تا ١١ی ڕێبەندان، دەسبەسەر کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٩ کەس لەو دەسبەسەرکراوانە منداڵ و مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵانن.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی مافی مرۆڤی ئێران، لە سەرەتای ڕاپەڕینی گەلانی ئێران، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران، هەزاران خۆپیشاندەریان دەسبەسەر کردووە و بە پشتبەستن بە هەواڵدەریی ''هێرانا'' لە سەرەتای شۆڕشی ژینا هەتا ئێستا ١٩ هەزار و ٦٠٣ کەس دەسبەسەر کراون.