کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێک و سێ پیاو لە شاری دێهلۆڕان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کران

10:18 - 29 رێبەندان 2722

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، ژنێک و سێ پیاویان بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر کرد.

هەواڵدەریی مافی مرۆیی کوردپا، شوناسی ئەو چوار هاووڵاتییەی بە ناوەکانی عەزیم یادگاری تەمەن ٤٣ ساڵ، سەفوورا مەلەکی و فەرشاد ئائینی، تەمەن ٢٩ ساڵ و سەعدوڵڵا ئائینی تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی شاری دێهلۆڕان، ڕاگەیاندووە.

ئەو چوار هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

جێگەی ئاماژەیە کە عەزیم یادگاری و سەفوورا مەلەکی هاوژینن و فەرشاد ئائینی و سەعدوڵڵا ئائینیش بران.