کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەی مەسیحییە دەسبەسەرکراوەکان لە ئێران، دوو هێندە زیادی کردووە

10:46 - 1 رەشەمه 2722

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زاینییدا، ژمارەی مەسیحییە دەسبەسەرکراوەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، دوو هێندە زیادی کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، چوار ناوەندی بەرگری لە مافی مەسیحییەکان، لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، باسی لە پێشێلکردنی مافی ئەو کەمینە مەزهەبییە لە ئێراندا کرد و نووسی: ژمارەی مەسیحییە دەسبەسەرکراوەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردووی زایینیدا، ١٣٤ مەسیحی دەسبەسەر کراون، لە کاتێکدا ساڵی پێشووتر ژمارەی دەسبەسەرکراوان ٥٩ کەس بوو. هەروەها ژمارەی ئەوە مەسیحییانەی کە سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو دوو هێندە زیادی کردووە و زۆربەیان بەهۆی ئەوەی کە لە ماڵی خۆیاندا ڕێوڕەسمی ئایینییان بەڕێوە بردووە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.