بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، شەوی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی سامان یەعقوبی، کوڕی سالار و خەڵکی گوندی ''سۆرخبان'' سەر بە شاری جوانڕۆ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ناوچەی ''شوانکارە'' گیانی خۆی لەدەست دا.
لەو ڕووداوەدا ٤ کەسی دیکە بریندار بوون کە دۆخی تەندروستیی دوو کەسیان بە ناوەکانی کەسرا حوسێنی خەڵکی گوندی ''بێوەند'' و دانیشتووی جوانڕۆ و پژمان محەممەدی خەڵکی گوندی ''زیران'' و دانیشتووی شاری جۆانرۆ نالەبار ڕاگەیەندراوە و لە بەشی "ئایسییوو"ی نەخۆشخانەی ئەو شارە خەوێندراون.
هەر هەمان شەو لە سنووری نەوسود دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ''شۆڕش و یادگار'' خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کران.
ئەو دوو کۆڵبەرە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ڕاستەوخۆ تەقەیان لێ کراوە و بریندار کراون.