
ئەمڕۆ دووشممە ١ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، هەزاران کەس لە نەتەوەکانی ئێران دانیشتوو لە وڵاتانی ئورووپایی، دژی ڕێژیمی ئێران و هەروەها داواکاری بۆ خستنی سپای پاسداران لە لیستی تێرۆریستیی یەکیەتیی ئورووپا، لە بەردەم شورای ئورووپا لە بروکسێل خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
لەو خۆپیشاندانەدا دروشمگەلی وەک ''سپا تێرۆریستە، نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی، نەمان بۆ دیکتاتۆر و ژن ژیانی ئازادی'' لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە وترایەوە.
هەروەها "جۆزب بورێل"، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا، پێش لە دیدار لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکیەتییە، باسی لە پەسەندکردنی کۆمەڵێک گەمارۆی نوێ دژی ڕێژیمی ئێران کرد.
ناوبراو وتی، گەمارۆی پەیوەندیدار لەسەر پرسی مافی مرۆڤ بەهۆی هەوڵەکانی ئێران دژی خۆپیشاندەران و کەڵکوەرگرتن لە سزای سێدارە، دژی ئەو ڕێژیمە دادەنێن.