کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی ئەندامێکی ئەنجوومەنی نۆژین لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

11:16 - 5 رەشەمه 2722

ئومید موشیر‌پەناهی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژینی سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕیژیم لەو شارە، دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەمیر موشیرپەناهی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، دوای ئەوەیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە بانگ کرا، هەر لەوێ دەسبەسەر کرا و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتیان گواستەوە.

ئەنجومەنی نۆژین لەوبارەوە ڕایگەیاند کە ناوبراو بەهۆی ئەوەیکە بە زمانی کوردی وڵامی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی داوەتەوە، دەسبەسەر کراوە.

وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی موشیرپەناهی و ئەنجومەنی نۆژین، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی "ئەمیر" لەبەر دەستدا نییە.

لە سەرەتای ڕاپەڕینی ژیناوە تا ئێستا، ٨ ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.