کەریم پەرویزی
شۆڕشی ژینا له ئێران به‌ڕێوه‌یه و هه‌رچی ڕێژیم په‌له‌قاژه ده‌كا كه به دامركاوی نیشانی بدا و بڵێ كه ئێران بۆته به‌هه‌شت و بێده‌نگی زاڵ بووه! به‌ڵام له‌مبه‌ر و له‌وبه‌ر هه‌رجاره‌و ده‌نگێك هه‌ڵده‌ستێته‌وه و نیشان ده‌دا كه شۆڕش هه‌وراز و نشێوه سرووشتییه‌كانی ده‌پێوێ.
شۆڕش له وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌ی وه‌كوو ئێران‌دا كه ده‌سه‌ڵاتێكی كۆلۆنیالیستی و مافیایی به‌سه‌ریدا زاڵه، ئاسان تێناپه‌ڕێ و هاواههنگكردنی هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ له‌گه‌ڵ شۆڕش كه‌وتن، دژواریی خۆی هه‌یه كه كات ده‌با تاكوو ده‌گه‌ن به‌و ڕاده‌یه له هاواهه‌نگی كه پێكه‌وه هێز بده‌ن بۆ ڕووخانی ئه‌م سیستمه گه‌نده‌ڵ و تاوانباره.
یه‌كێك له فاكته‌ره گرنگه‌كانی به‌رده‌وامیی ڕاپه‌ڕین و سه‌ركه‌وتنی شۆڕش، بریتییه له بێزاریی خه‌ڵك له سیستمی هه‌نووكه‌یی و دارووخانی ڕه‌وایی ئه‌م سیستمه له زێهنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، كه له ئێستادا به سووتاندنی هه‌موو هێماكانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و ته‌نانه‌ت به ئاگردانی حوسه‌ینییه و فه‌یزییه و په‌یكه‌ره‌كانی پاسدار و به‌كرێگیراوه‌كان، ئه‌م داڕووخانه له زێهنی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا ڕووی داوه.
خاڵی دواتر بریتیه له وێناكردنی داهاتوویه‌ك كه خه‌ڵك به‌ره‌و ئه‌و داهاتووه هان بدا.
له شۆڕشدا بۆ كڵپه‌سه‌ندنی كوانووی خه‌بات، تووڕه‌یی خه‌ڵك له ڕێژیم ئه‌ساسه، به‌ڵام بۆ درێژه‌دان به ڕاپه‌رین دووره‌دیمه‌نی هاوبه‌ش گرنگتره. به‌و مانایه كه بۆ درێژه‌دان به راپه‌رین پێویسته كه خه‌لك وێنه‌یه‌كیان له داهاتوو له‌به‌رچاو هه‌بێ كه بزانن تێیدا ژیانی ئاسووده‌تر و باشتریان ده‌بێ و دووباره تووشی نه‌هامه‌تیی ئێستا نابنه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه هیوا به داهاتوو دروست ده‌كا، بریتییه له وته و لێدوان و هه‌روه‌ها كرده‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌بنه ڕێبه‌ری خه‌ڵك یان ده‌یانه‌وێ ببنه ڕێبه‌ر و ڕێنیشانده‌ری خه‌ڵك، به‌و مانایه كه كه‌سانێك كه باس له ئازاره‌كانی خه‌ڵک ده‌كه‌ن و ڕێگای دروستی وه‌لانانی ئازاره‌كان نیشان ده‌ده‌ن و ده‌رمانی داهاتوو ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و سارێژبوونه‌وه‌ی برینه‌كانی كۆمه‌ڵگا و دواتریش ژیانی ئاسووده ده‌خه‌نه به‌رچاوی خه‌ڵك، ده‌توانن ببنه ڕێنوێن و ڕێبه‌ری خه‌ڵك به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه ئازاره ڕاسته‌قینه‌كانی خه‌ڵك باس بكه‌ن و له كردهوهشیاندا بیسه‌لمێنن كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ڕاستگۆن!
هه‌ر به‌م پێیه، گه‌ر كه‌سانێك هه‌وڵی ڕێنوێنی و ڕێنیشانده‌ریی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، ده‌بێ ده‌رده سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بناسن و باس له گرفته ڕاسته‌قینه‌كان بكه‌ن. له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ڕێبه‌ران ده‌بێ بتوانن پێكهاته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگا بناسن و باس له ڕاستییه‌كان بكه‌ن و جیاوازییه‌كان به ڕه‌سمی بناسن تا بتوانن ڕای خه‌ڵك ڕابكێشن.
له كۆمه‌ڵگای فره نه‌ته‌وه و فره چه‌شنی ئێران‌دا، ده‌بێ دان به‌و ڕاستیانه‌دا بنێی تاكوو پێكهاته‌كانی كۆمه‌لگا دان به ڕێنوێنیهكانتدا بنێن. ناكرێت حاشا له بوونی جیاوازییه‌كان بكه‌ی و به زمانی برینداركه‌ر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بدوێی و چاوه‌ڕێش بی خه‌ڵك پشتیوانت بن!
كه‌سانێك ده‌توانن ده‌نگی خه‌ڵك له ئێران بكه‌نه پاڵپشتی ده‌نگی خۆیان كه فرهنهتەوهبوونی ئێران بسه‌لمێنن و دانی پێدا بنێن و ڕێكاریان بۆ داهاتوو پێ بێ كه ئه‌م فرهنهتهوهبوونه چۆناوچۆن پێكه‌وه ده‌حه‌سێننه‌وه!
له كوردستاندا، ده‌نگی شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدان چه‌ندین ده‌یه‌یه به‌رزه و له چه‌ند قۆناخیشدا سه‌نگه‌ری ئازادیی هه‌موو ئێران بووه و له شۆڕشی ژیناشدا بۆته ڕچه‌شكێن و چاوی هیوای لێ بڕاوه، ئه‌وه‌ش بۆیه هاتۆته ئاراوه چونكه خه‌بات له كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ویست و داخواز و ده‌رده‌كانی گه‌ل به‌ڕێوه چووه نه‌ك هه‌وڵی تاكڕه‌وانه و بۆ سه‌پاندنی هێژموونیی بیانی و سه‌پاندنی سیستمی سه‌ره‌ڕۆیی!
له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران كه شوێنی ژیان و نیشته‌جێبوونی نه‌ته‌وه‌كانن، خه‌باتی نه‌تەوه‌یی كه‌م تا زۆر به‌ڕێوه‌یه و له هه‌ندێكیان كوردستان به ئولگووی خۆیان ده‌بینن و ویستی مافخوازی له‌و به‌شانه‌شدا به‌رزتر بۆته‌وه.
بۆیه هیچ ڕێكار و ڕێگایه‌كی تاكڕهوهانه و سیستمی ناوهندچڕی، ناتوانێ ده‌رمانی ده‌رده‌كانی گه‌لانی پێ بێ و هه‌ر بۆیه‌شه كه باس له‌وه ده‌كرێ كه سیستمه تاكپهرستهكان و سیسته‌مە تاقیكراوه شكستخواردووه‌كان ڕێگاچاره نین بۆ داهاتووی ئێران.
له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م ڕاستیانه‌یه كه حیزبه‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌تی حیزبی دێموكرات چ پێشتر و چ ئێستا له شۆڕشی ژینادا ده‌ڵێن كه له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌وینه گفتوگۆوه، بۆ ئه‌وه‌ی پێییان بڵێین كه داهاتووی ئێران به بێ ڕه‌چاوكردنی واقیعیه‌تی نێو ئێران داهاتوویه‌كی باش نابێ و سه‌قامگیر نابێ. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای دروست كه پێكه‌وه‌ژیانی هاوتای هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه به نه‌ته‌وه‌ی فارسیشه‌وه، هه‌ڵبژێرین.
له‌و پێناوه‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كاندا دانیشتن و گفتوگۆ كراوه و ده‌كرێ، به‌ڵام هاوپه‌یمانی و هاوكاری ئه‌وكاته دێته ئاراوه كه لایه‌نێك هه‌نگاوێ له قبووڵكردنی ویسته‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بێته پێش و واقیعییهتهكان ببینێ.
به‌و وێنه‌یه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی له ئێران‌دا ده‌كه‌وێته به‌رچاو، زۆر دژواره كه هه‌موو گرووپ و لایه‌نه سیاسییه‌كان خۆیان له‌ژێر یه‌ك پلاتفۆرمی هاوبه‌شدا ببیننه‌وه، چونكه دید و ڕوانینیان بۆ ئێستا و داهاتووی كۆمه‌ڵگا یه‌ك نییه.
ئێمه‌ی كورد باسمان له ڕوانینه‌كانی خۆمان كردووه و سیستمی سه‌ره‌ڕۆیی و ئیدئۆلۆژیك و بیری فاشیستی و شۆڤێنیستی و مه‌زنیخوازیی ئێرانشه‌هری ڕەت ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ره‌نگاری هه‌رجۆره ڕوانینێكی حاشالێكەرانه ده‌بینه‌وه.
له‌نێو گرووپه سیاسیه‌كانیشدا گرووپی وه‌ها هه‌یه كه به شانازییه‌وه باس له سه‌ركوته‌كانی سه‌رده‌می ڕه‌زاخان و كوڕه‌كه‌ی ده‌كا و هه‌رجۆره باسكردن له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان به هێڵی سوور ده‌زانێ و تۆمه‌تی ڕزیویی سه‌د ساڵه له‌م خه‌ڵكه ده‌دا. له‌گه‌ڵ وه‌ها گرووپێكدا هاوكاری نه‌ك ناكرێ به‌ڵكوو چاوڕوانییهكی ته‌نزی مێژووییه كه گه‌ر كه‌سێ پێی وابێ ده‌كرێ له نێوان دز و ماڵبراودا هاوپه‌یمانی بێته ئاراوه!
گرووپه فارسه‌كانیش، جیاوازی و هه‌ندێجار دژبهریشیان یه‌كجار زۆره و گه‌ر بۆ وێنه موجاهید و پاشاییخوازهكان ئیمكانی پێكهوهنیان نییه و گرووپی دیكه‌س هه‌یه كه دژی هه‌ردووكیانه! بۆیه له یه‌ك پلاتفۆرمدا جێییان نابێته‌وه.
نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وان گرووپ و حیزبی خۆیان هه‌یه و هه‌ندێكیان له چه‌ند ئێعتلافی وه‌كوو كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كان و هه‌روه‌ها شۆرای هه‌مبه‌ستگی بۆ دێموكراسی‌دا هه‌ن و هه‌ر له‌نێو گرووپه سیاسییه‌كان و كه‌سانی چالاكی شۆڕشه‌كه‌دا له نه‌ته‌وەی فارسیش هه‌ن كه‌سانێك كه بیری دێموكراتیكتریان هه‌یه و ڕوانینی كراوهتریان هه‌یه و به نزیكبوونه‌وه ده‌كرێ نه‌خشه‌ڕێگای هاوبه‌شیان له‌گه‌ل دابڕێژرێ.
دیاره كه له سه‌رده‌می تێپه‌ڕیندا ئه‌وه‌ی شكڵ دەگرێ، ده‌بێته بنه‌مای سیستمی داهاتووش و هه‌ر بۆیه دروشمی باس نه‌كردن له داهاتوو و وتنه‌وه‌ی ئه‌و دروشمه كه ''ئه‌مڕۆ ته‌نیا یه‌كگرتوویی''، به‌جۆرێك جێی گومان دێته به‌رچاو كه نه‌ك هیچ گرووپێكی سیاسی قبووڵی ناكا به‌ڵكوو زێهنهكان ده‌باته‌وه لای سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران كه به‌و دروشمی باسنهكردن له داهاتوو و ئه‌مڕۆ ته‌نیا یه‌كگرتوویی، خومه‌ینی و داروده‌سته‌كه‌ی به‌رهه‌می شۆڕ‌شیان دزی!
هاوپه‌یمانی و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی گرووپه سیاسی و چالاكه‌كانی دیاری نێو شۆڕشه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕوانین و ڕۆئیای هاوبه‌ش دروست ده‌بێ. دیاره هاوپه‌یمانی به واتای شوێنكه‌وتوویی نییه، به‌ڵكوو به مانای دۆزینه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كانه له سه‌فه‌رێكی هاوئارستهدا پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین. به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانین و هێڵی سه‌ره‌كیی بیركردنه‌وه‌مانه كه هه‌ر هه‌نگاوێكمان له‌پێناو و به دووره‌دیمه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و نهتهوهییهكانمانه و له‌بیرمانه كه كوردستان و كورد چاوی لێمانه!