کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری وتەبێژی حیزبی دێموکرات لە پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

10:00 - 16 رێبەندان 2722

خالید عەزیزی، وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەگەڵ ئارش ساڵح، نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە ئەمریکا، سەردانی ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کرد و لەگەڵ چەند لێکۆڵەری ئەو پەیمانگەیە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.

خالید عەزیزی لە قسەکانیدا باسێکی هەمەلایەنەی لەسەر کوردستان، ئێران و ناوچە و جیهان هێنایە بەرباس و لەم پێوەندییەدا بە وردی دۆخی ئێرانی پاش شۆڕشی ژینای شی کردەوە.

وتەبێژی حیزبی دێموکرات لە قسەکانیدا پەرژایە سەر هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ تێکدانی یەکڕیزیی خەڵکی ئێران و ئەو پشتیوانییە مەعنەوییەی لە ناوچەکانی دیکەی ئێرانەوە بۆ کوردستان دێتە ئاراوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو دانیشتنەدا، وتەبێژی حیزب وڵامی پرسیاری لێکۆڵەرانی پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دایەوە.