کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێک لە ڤانكوڤێری كانادا بۆ پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران بەڕێوە چوو

10:45 - 16 رێبەندان 2722

ڕوژی شەممە ١٥ی ڕێبەندان، وەکوو هەموو ڕۆژانی شەممە کە بووەتە نەریتێک، لە ڤانکۆفێری کانادا خۆپیشاندانێک لەلایەن كوردستانییان و نەتەوەكانی دیكەی ئێران بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا بەڕێوە چوو.

كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران کە یەکێک لە بەڕێوبەرەکانی بەرنامەکە بوو، ئەمجارە بە پەیام و وتار و بە پەیامی کۆمیتەی حیزب کە لەلایەن "ژینۆ کەریمیـ"ـیەوە خوێندرایەوە، بەشی سەرەكیی بەرنامەكەی بەڕێوە برد.

لە پەیامی کۆمیتەی حیزبدا بە وردی باس لە جینایەتەکانی ڕێژیم، دەسبەسەرکردن و بێسەروشوێنکردنی خەڵکی ناڕازی لەلایەن کوماری ئیسلامییەوە کرا.

هەروەها پارلمانتارێک لەلایەن حیزبی كۆنسێرڤاتیوو (تاكۆ پاپتا) کە لەلایەن کۆمیتەی حیزبەوە بانگهێشت کرابوو، بە وتارێک کە بە نوێنەرایەتیی سەرۆکی حیزبەکە بەشدار بوو، پشتیوانیی خۆی و حیزبەكەی بۆ شۆڕشی ''ژن ژیان ئازادی'' لە ئێران دەربڕی.

بەشداربووان بە ڕێپێوان و دروشمدان دژی ڕێژیمی ئێران بە خەڵكی كانادایان نیشان دا كە ڕاپەڕینێک لە ئێرانە و ئەم خەڵكەش لە هەندەران پێشتیوانییان لێ دەکەن.