کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردن و بانگکردنی ٢٦ مامۆستای ئایینی لە کوردستان

11:41 - 17 رێبەندان 2722

لە دەستپێکی شۆڕشی "ژینا"وە تا ئێستا، ٢٦ مامۆستای ئایینیی کورد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بانگی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم کراون.

پاش قەتڵی حکوومەتیی "ژینا ئەمینی" لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە و دەستپێکی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە کوردستان کە هەموو ئێران و دەرەوەی وڵاتیشی گرتەوە، مامۆستایانی ئایینی و نیشتمانپەروەری کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامە و خوێندنەوەی وتار لەسەر گۆڕی شەهیدانی شۆڕشی ژینا، ڕووبەڕووی هێزەکانی ڕێژیم بوونەتەوە و تا ئێستا ڕێژیم ٢٦ مامۆستای ئایینیی کوردستانی دەسبەسەر و بانگ کردووە.

ڕێژیم لە دەستپێکی شۆڕشی ژیناوە تا ئێستا، ١٥ مامۆستای ئایینی و نیشتمانپەروەری کوردیان لە کوردستان دەسبەسەر کردووە و ١١ مامۆستای دیکەیان بانگی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان کردووە.

جێگەی ئاماژەیە کە مامۆستایانی ئایینی و نیشتمانپەروەر بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و بە هەموو شێوەیەک سەرکوت، ئەشکەنجە و ئێعدامی دەسبەسەرکراوانی ئەو ڕاپەڕینە لەلایەن ڕێژیمەوە مەحکووم دەکەن.