مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە کارەساتی بومەلەرزە لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان و چەند شاری تورکیە و سووریە کە سەدان قوربانیی لێ کەوتەوە و وێرانییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
مستەفا هیجری لە تویتێری خۆیدا نووسیوەیەتی: ''لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە هاوخەمیی خۆم لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان و هەموو دانیشتووانی ئەو ناوچەیە ڕادەگەیەنم و هیوادارم بەزوویی بریندارەکان ساغی و سڵامەتی وەدەست بێننەوە."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ڕێبەندان، بومەلەرزیەک بە گەورەیی ٧.٨ ڕیشتەر باکوور و ڕۆژاوای سووریە و چەندین شاری تورکیەی هەژاند کە بەو هۆیەوە سەدان کەس گیانیان لەدەست داوە و بە هەزاران کەسیش بریندار بوونە و وێرانییەکی زۆری لێ کەوتووەتەوە.