کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکارێکی کورد پاش سێ حەوتوو لە دەسبەسەرکرانی، چارەنووسی ناڕوونە

09:18 - 18 رێبەندان 2722

ناسێح تەهازادە، خوێندکاری زانستی پزیشکیی خەڵکی پیرانشار، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ حەوتوو بەسەر دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ناسێح تەهازادە، خوێندکاری زانستی پزیشکیی خەڵکی پیرانشار، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە و تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، بێ‌ئاکام بووە.

تەهازادە، مانگی بەفرانبار لە شاری زاهیدان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی ڕێژیم لەو شارە گوازرابووەوە و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو و تۆمەتی وەپاڵدراوی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.