کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی خەڵکی قەسری شیرین سزای بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندرا

09:35 - 20 رێبەندان 2722

دوو هاووڵاتیی خەڵکی قەسری شیرین بە ناوەکانی پەیمان شیربەندی و مەهدی فەقیری کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی ڕێژیم دەسبەسەر کرابوون، سزای بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی قەسری شیرین بە ناوەکانی پەیمان شیربەندی و مەهدی فەقیری قولی‌لالە کە لە کاتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لە شۆڕشی ژینادا لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون، هەر کامەیان و سزای ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٥٠ قامچییان بەسەردا سەپێندرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ڕێژیم لە قەسری شیرین، بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران" ئەو سزایانەیان بەسەردا سەپێندراوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان بە ناوی هادی حەسەنوەند لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.