کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی بانگکردنی مامۆستایانی ئایینیی کورد بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان

09:56 - 10 رەشەمه 2722

ڕێژیمی ئێران لە درێژەی بانگکردنی مامۆستایانی ئایینیی سوننە بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت، دوو مامۆستای ئایینیی شاری دێولانی بانگی ئەو دادگایە کردووە.

 بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، مامۆستا محەممەد سەیف‌پەناهی، پێشنوێژی هەینیی گوندی قادرمەرز و مامۆستا شاهۆ فەتحی، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی سەراو لە ناوچەی دێولان، لەلایەن دادگای تایبەت بە ڕۆحانییەت لە هەمدان بانگ کراون.

ئەو دوو مامۆستا ئایینییە دەبێ لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا خۆیان بە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان بناسێنن.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو مامۆستا ئایینییە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.