کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەڵاڵەی پارلمانی سویس بۆ پشتیوانی لە گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران

22:03 - 18 رەشەمه 2722

پارلمانی سویس بە ۱۰۵ دەنگی ئەرێنی، گەڵاڵەیەکی بۆ پشتیوانیکردن لە گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران پەسەند کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۸ی ڕەشەمەی ۱۴۰۱ی هەتاوی، پارلمانی سویس دوای زیاتر لە چەند مانگ، گەڵاڵەیەکی بۆ پشتیوانیکردن لە گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران پەسەند کرد.

ئەو گەڵالەیە دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی سویسەوە، دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پرۆژە بڕیارەکە دەوڵەتی سویس ناچار دەکات کە پێبەندی سەرجەم گەمارۆکانی یەکیەتیی ئورووپا دژی ڕێژیمی ئێران بێت.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی، کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکرات، لە سەردانێکی بۆ پارلمانی سویس کە لەلایەن فراکسیۆنەکانی پارلمانی ئەو وڵاتەوە بە فەرمی بانگهێشت کرابوو، داوای لە پارلمانتارانی سویسی کرد کە پشتیوانی لە گەلانی ئێران بکەن و هەوڵ بدەن کە بە سیاسەتەکانیان لەگەڵ ڕێژیمی ئێراندا بچنەوە.

هەر ئەو کات و دوای چەند کاتژمێر لە کۆبوونەوەی کاک مستەفا هیجری لەگەڵ پارلمانتارانی سویسی، ئەو گەڵالەیە لەلایەن "فابیان مۆلینا" لە کومیسیۆنی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارلمانی سویس ئامادە کرا و دوای چەند مانگ، بە ١٠٥ دەنگی ئەرێنی پەسەند کرا.