کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە شاری ستاڤانگری نۆروێژ بەبۆنەی ٨ی مارس

10:19 - 19 رەشەمه 2722

خۆپێشاندانێک لەلایەن هێزە سیاسییەکانی نۆروێژ لە شاری ستاڤانگر، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژن ڕێک خرابوو و ئێرانییەکان و کوردستانییانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە تێیدا بەشدار بوون.

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە شاری ستاڤانگری نۆروێژ، خۆپیشاندانێکی بەرین بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، بەڕێوە چوو. هەروەها کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی ڕۆگڵاند لە شاری ستاڤانگر، لەو خۆپیشاندانەدا بەشداریی کرد.

لەو خۆپیشاندانەدا، کوردەکانی نیشتەجێی ئەو شارە بە گشتی و  ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە تایبەتی، بە هێمای کوردی و ئاڵای کوردستان و هەروەها بە وێنەی "ژینا" و وێنەی تایبەت بە ٨ی مارس و وتنەوەی دروشمی "ژن ژیان ئازادی" بەشدار بوون.