ئارام ساعدی مووچشی، چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئارام ساعدی مووچشی، چالاکی ژینگەیی خەڵكی ئەو شارە و بەبێ هیچ بەڵگەیەک ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.