کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە دانیشتنی واشنگتۆن

16:26 - 21 رەشەمه 2722

هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە بەرنامەیەک کە لە شاری واشنگتۆن و بۆ پشتگیری لە سەرهەڵدانەکانی ئێران ساز کرابوو، بەشداریی کرد.

ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەشەمە، هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستیی ئارش ساڵح، نوێنەری حیزب لە ئەمریکا، لە بەرنامەیەک کە لە شاری واشنگتۆن و بۆ پشتگیری لە سەرهەڵدانەکانی ئێران ساز کرابوو، بەشداریی کرد. هەیئەتی حیزبی دێموکرات کە پێشتر بۆ ئەم دانیشتنە بانگهێشت کرابوو، لە ئاستێکی زۆر بەرزدا پێشوازییان لێ کرا.

دانیشتنی واشنگتۆن کە لەلایەن شۆرای بەرگریی نەتەوەیی سەر بە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵق ساز کرابوو، بە وتەکانی "مریەم ڕەجەوی" دەستی پێ کرد. ڕەجەوی لە وتەکانیدا و بە شێوەی فەرمی، بەخێرهاتنی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کرد و خۆشحاڵیی خۆی لە بەشداریی ئەو هەیئەتە دەربڕی.

لە درێژەی دانیشتنەکەدا، "مایک پێنس"، جێگری پێشووی سەرۆککۆماری ئەمریکا وتەکانی خۆی پێشکەش کرد و لە وتەکانیدا ڕایگەیاند کە پشتیوانیکردن لە گەلانی  ئێران پێویستە بەشێک لە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەنیسبەت ئێرانەوە بێت.

لە درێژەدا ژەنەراڵ "وازڵی کلارک"، "گەری لاک" وەزیری پێشووی بازرگانیی ئەمریکا، سێناتۆر "سام برەونبەک" و سێناتۆر "ڕابێرت تۆریسیلی"، وتەکانی خۆیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

لە کۆتایی بەرنامەکەدا بەرپرسان و بەڕێوەبەران و هەروەها ئامادەبووان سەردانی هەیئەتی حیزبی دێموکراتیان کرد و جارێکی تر بەخێرهاتنی هەیئەتی حیزبیان کرد.