کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی ڕێژیمی ئێران لە نیوزلەند

10:48 - 22 رەشەمه 2722

کوردستانییان و ئێرانییەکانی دانیشتووی وڵاتی نیوزلەند، بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشی کیمیایی ڕێژیم بۆ سەر قوتابخانەکانی ئێران و کوردستان، دژی کۆماری ئیسلامی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، کوردستانییان و ئێرانییەکانی دانیشتووی وڵاتی نیوزلەند لە شاری ئۆکلەندی ئەو وڵاتە و بە بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دژی کۆماری ئیسلامی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و هێرشی کیمیایی بۆ سەر کچانی قوتابی لە ئێران و کوردستانیان مەحکووم کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا "سلێمان شوکری" پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نیوزلەندی سەبارەت بە مەحکوومکردن و شەرمەزارکردنی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی ئێران و کوردستان، خوێندەوە.

دواتر بەشداربووان بە دروشمی مەرگ و نەمان و هەروەها بە بەستنی دەمامکی دژەژەهر بۆ پشتیوانی لە کچانی ژەهراویی قوتابخانەکان، درێژەیان بە خۆپیشاندانەکەیان دا.