کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

10:19 - 23 رەشەمه 2722

دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی سەلاحەدین شەریفی و هیوا ڕەحیم‌پوور، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی هیوا ڕەحیم‌پوور، کادری دەرمانیی نەخۆشخانەی بۆکان و سەلاحەدین شەریفی، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

سەلاحەدین شەریفی کاتێک سەردانی ناوەندە دەرمانییەکانی بۆکانی کردووە، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراوان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.