کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی ھەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە دانمارک لە یادی ٤٤ـەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی

12:26 - 23 رەشەمه 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمە، لەسەر بانگھێشتی فەرمیی پارتی دێموکراتی کوردستان لێژنەی ناوچەی دانمارک، ھەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاتە بە سەرپەرستیی حەتەم جھانگیری، بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی شیلەند لە کۆپێنھاگ، بەشداری ئەم کۆڕیادە بوون.

جێگای ئاماژەیە کە ھەیئەتی کۆمیتەی حیزب بە گەرمی لەلایەن پارتی دێموکراتی کوردستان لێژنەی ناوچەی دانمارک، پێشوازییان لێ کرا.

لەو کۆڕیادەدا لە هەر چوار بەشی کوردستان نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان بەشدار بوون و لەسەر کەسایەتیی نەمر مەلا مستەفا بارزانی قسەیان کرد.

بە نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە وڵاتی دانمارک، سلێمان کەڵەشی لەسەر ڕۆڵی بارزانییەکان لە بەشداریکردنیان لە کۆماری کوردستان دوا و ڕۆڵی نەمر مەلا مستەفا بارزانیی لە کۆماری کوردستاندا بەرز نرخاند.