کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر مامۆستایەکی کوردی خەڵکی ئیلام

11:05 - 28 رەشەمه 2722

ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای قوتابخانەکانی ئاودانان لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕێژیم لە ئیلام بە سەرۆکایەتیی دادوەر ڕەجەب محەممەدی، سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ''کوردپا''، لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە ئیلام ئەو مامۆستا تەمەن ٥٠ ساڵەی بە تۆمەتی ''پێکهێنانی دەستە و گرووپی چەند کەسی بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی ئێران و پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم''، ئەم سزاگەلەی بەسەریدا سەپاندووە: "٦ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری، ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری، ٢ ساڵ دابڕان لە کارەکەی و ٢ ساڵ نیشەتەجێبوونی ئیجباری لە شاری فنوج لە بەلووچستان و قەدەغەکرانی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ماوەی ٢ ساڵ."

ئەحمەد عەلیزادە، شەوی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم دەسبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ئەو مامۆستایە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانبار دوای بانگکرانی بۆ دادگای ڕێژیم لە شاری ئاودانان، دەسبەسەر کرا و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ڕێژیم لە ئیلام کرابوو.