کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی شۆڕشی ژینا لە دانمارک

16:37 - 28 رەشەمه 2722

لە شاری کۆپێنهاگی وڵاتی دانمارک، ڕێوڕەسمی نەورۆزی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" بەشکۆوە بەرز ڕاگیرا.

ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی نەورۆزی شۆڕشی ژینا لە بەردەم باڵەخانەی شارەوانیی شاری کۆپێنھاگی وڵاتی دانمارک لەلایەن ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بەشکۆوە بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی‌ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان دەستی پێ ‌کرد.

بڕگەکانی دیکەی ڕێوڕەسمەکە بریتی بوون لە "پێشکەشکردنی پەیامی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە زمانی کوردی لەلایەن مونیرە سەجادی‌نیا، پەیامی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە زمانی فارسی لەلایەن لەیلا شەریعەتی، پەیامی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە وڵاتی دانمارک لەلایەن ئەوین تەدوان و پەیامی کۆمیتەی پشتیوانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران لەلایەن ئەمیر پاکباز.

لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا کۆمەڵێک شێعر، پەخشان و گۆرانی پێشکەش کران.

ڕێوڕەسمەکە بە هەڵپەڕکێ و کردنەوەی ئاگری نەورۆز کۆتایی پێ هات.