کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - سەقز دەسبەسەر کرا

16:40 - 28 رەشەمه 2722

سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، هێزەکانی ڕێژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سلێمان عەبدی و دەسبەسەریان کردووە و لە کاتی پشکنینی ماڵی ناوبراودا مۆبایلەکەی خۆی و ئەندامانی بنەماڵەکەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

لە مانگی خەرمانانی ١٤٠١دا قەرارێک لە دادگای ڕێژیم لە سەقز دەر کرا و بەو پێیە بەڵگەیەک بۆ بەتاوانبارناسینی سلێمان عەبدی دەست نەکەوت.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، ئەم چالاکە سێنفییە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی ڕێژیم لە سەقز ئازاد کرا.