کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ھەڵکردنی ئاگری نەورۆز لە شاری "ئاڵبۆرگـ"ـی وڵاتی دانمارک

09:50 - 29 رەشەمه 2722

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە هاوکاریی "ماڵی کورد" و بە بەشداریی کوردانی دانیشتووی وڵاتی دانمارک، بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ، ئاگری نەورۆزیان هەڵ کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، بە بەشداریی کوردستانییانی دانیشتووی "نۆرد یوولەند" لە شاری ئاڵبۆرگی وڵاتی دانمارک، ڕێوڕەسمێک بۆ نەورۆز لەلایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و "ماڵی کورد" لە شاری ئاڵبۆرگ، بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە شۆڕشی نوێی گەلانی ئێران، سروودێکی شۆڕشگێڕانە بڵاو کرایەوە.

پاشان لەلایەن خاتوو "نەشمیل ئیسماعیلی"، بەخێرھاتنی ئامادەبووانی ڕێوڕەسمی نەورۆز کرا و پەیامی "ماڵی کورد" پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

دواتر لەلایەن "عەبدوڵڵا مەحموودیان" بە نوێنەرایەتیی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە، پەیامی نەورۆزی ژینا پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

لە دوابڕگەدا ئاگری نەورۆز کرایەوە و بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ، کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.