کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لە ڕێوڕەسمی بەفەرمی‌ناساندنی نەورۆز لەلایەن شارەداری نەشویل لە ئەمریکا

11:11 - 1 خاکەلێوه 2723

لە ڕێوڕەسمێکدا بە بەشداریی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شارەداری نەشویل لە ویلایەتی تێنێسی ئەمریکا، نەورۆزی لەو شارە بە فەرمی ناساند.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، بە بەشداریی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا و ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانییانی دانیشتووی شاری نەشویل، لەلایەن ''جان کوپر''، شارەداری نەشویل، نەورۆز و نوێبوونەوەی ساڵ وەک ڕۆژێکی تایبەت بۆ کوردستانییانی دانیشتووی نەشویل ڕێزی لێ گیرا و بە فەرمی کرا بە ڕۆژی پشوودان بۆ کوردستانییانی ئەو شارە.

لەو ڕێوڕەسمەدا لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نەشویل بنێری نەورۆزی ''ژن ژیان ئازادی'' کە بە ئاڵای کوردستان و وێنەی ژینا ڕازێندرابووەوە، هەڵ کرا.

لە نێوئاخنی ئەو ڕێوڕەسمەدا، لەلایەن هەیئەتی حیزبەوە، بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەورۆزی ''ژن ژیان ئازادی'' بۆ شارەداری نەشویل و شاندی یاوەری شی کرایەوە.