کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

10:28 - 3 خاکەلێوه 2723

بێهزاد عەزیزی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا"، دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی لاو بە ناوی بێهزاد عەزیزی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران سەر و دەموچاوی پێکرا و بەم هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو لاوە کوردە پاش ئەوەی کە لە کاتی گەڕانەوەی لە سنووری "کێلە"ی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران پێکراوە، بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گواستراوەتەوە و لەو نەخۆشخانەیە گیانی لەدەست دا.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی (دەرەشێخان) و لە بازگەی پشکنینی کەریم‌ئاوا لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و گیانی لەدەست داوە.